كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌دارییه‌كانی غه‌ربی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، له ئاست باروودۆخی ناله‌باری پیشه‌یی دستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری پێدانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریه‌كیان به‌رده‌وام دوا ده‌خرێت و ئه‌وه‌ش كرێكارانی له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای حه‌قده‌سته‌كان، حه‌قی بیمه‌كانیش سه‌ری وه‌ختی خۆیان په‌رداخت ناكرێن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كرێكاران نه‌توانن له ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه كه‌ڵك وه‌رگرن.