زیاتر له ٣٢٠ كرێكاری شاره‌داریی به‌نده‌ر له‌نگه له ئۆستانی هۆرمۆزگان، ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، چوار مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایای ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شیركه‌تی و هه‌روه‌ها بڕی ٥ مانگ له حقووقی ٢٢٠ كه‌س له كرێكارانی فه‌زای سه‌وز، په‌یمانی، ڕه‌سمی، قه‌راردادی و ڕۆژمۆزد، تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته هه‌روا به‌رده‌وام بێ، ئه‌وه ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.