كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای جێژنانه و زێده‌كاری پاره‌كه‌یان كه هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه، بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵیشیان دواخراوه و هێشتا دیار نییه كه له چ كاتێكدا په‌رداخت ده‌كرێ. ده‌شڵێن: هه‌ندێكیان له ساڵی ٩٦وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م كرێكارانه كه له به‌شه‌كانی پاكبانی، پاركبانی و فه‌زای سه‌وز كار ده‌كه‌ن و ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له ١٠٠ كه‌س، ڕایانگه‌یاندووه: كار ده‌كه‌ن به‌ڵام هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نادرێت.