كرێكارانی شاره‌داریی حه‌میدییه ڕۆژی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی شاره‌داریی حه‌میدییه له ڕێكه‌وتی یه‌كی پووشپه‌ڕی ٩٧وه به‌دوای ته‌واوبوونی قه‌راردادی په‌یمانكاران و درێژنه‌كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی په‌یمانكاران، له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، به‌رپرسانی ئیداره‌ی گشتی كاری ئۆستانی خوزستان به ئاماده بوون له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند كه مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك پێشوه‌خته بخرێته حیسابی كرێكارانه‌وه.