کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌راوان

اعتراض کارگران شهرداری سراوان

اعتراض کارگران شهرداری سراوان

كرێكارانی شاره‌داریی سه‌راوان له‌ ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ سێ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ ده‌ڵێن: په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له‌ بواری به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه‌.