كرێكارانی شاره‌داریی لووشان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی لووشان كه به مه‌به‌ستی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئاسانكاری شیركه‌تی بیمه سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانیان كردووه، پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ماوه‌ی ٩ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: جیا له حه‌قی بیمه‌كانیان، حه‌قده‌ستی شه‌ش مانگی ڕابردووشیان په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌م كرێكارانه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.