كرێكارانی شاره‌داریی مه‌سجێد سوله‌یمان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌ران و هه‌روه‌ها ئاڵۆزبوونی دۆخی ئابووری شاره‌داریی ئه‌مشاره له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حقووقی كرێكاران و هه‌روه‌ها نه‌درانی جێژنانه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه: كێشه‌وگرفته‌كانی شاره‌داریی ئه‌مشاره، ئێعتڕازی ٧٠٠ كه‌س له كرێكاره‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، حه‌قی بیمه‌ی سه‌رجه‌م هێزی كاری ئه‌م ناوه‌نده له‌وانه، كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕه‌سمیی، په‌یمانی و قه‌راردادی به چه‌ندین مانگ ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌بواری ته‌ندرووستی كرێكاران و كارمه‌نده‌كانی پێكهێناوه.