کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی قۆروه‌

اعتراض کارگران شهرداری قروه 3

اعتراض کارگران شهرداری قروه 3

كرێكارانی شاره‌داریی قۆروه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی خاكه‌لێوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌، په‌یمانكار ته‌نیا بڕی یه‌ك ملیۆن تمه‌ن جێژنانه‌ی خستووه‌ته‌ حیسابه‌كانمانه‌وه‌، له‌ حاڵێكدا كه‌ به‌ پێی یاسا ده‌بێ زیاتر له‌ سێ ملیۆن تمه‌ن جێژنانه‌ی واریز ده‌كرد. كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س ده‌بێ و له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی شاره‌داریی كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: كارفه‌رما بابه‌تی ڕۆژانی هه‌ینی ٤ له‌سه‌د و هه‌روه‌ها زێده‌كاری ساڵی ڕابردوو پێیان قه‌رزداره‌ و دیار نییه‌ كه‌ چ كاتێك ئه‌م قه‌رزانه‌یان په‌رداخت ده‌كرێ.