كرێكارانی كارخانه‌ی داخراوی سیمانی لووشان، ڕۆژی سێشه‌ممه له نامه‌یه‌كدا ڕووبه به‌رپرسانی ئۆستانی گیلان، له ئاست بیلاته‌كلیفی كاره‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له‌و نامه‌یه‌دا كه له لایه‌ن ٦٧ كرێكاری كارخای سیمانی لووشانه‌وه واژۆ كراوه، ئه‌وان وێڕای ده‌ربڕینی كێشه‌كانیان كه به‌هۆی داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه له ساڵی ٩٢ه‌وه به‌سه‌ریان دا سه‌پاوه، داوایان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كرد كه ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بۆ بدۆزنه‌وه. به وته‌ی كرێكاران، سه‌هامداره‌كانی شیركه‌ت له ساڵی ٩٢ه‌وه به‌هۆكاری نادیار و به بێ ڕاگه‌یاندن و ئاگاداركردنه‌وه ئه‌م ناوه‌نده‌ی به‌رهه‌مهێنانیان داخستووه كه یه‌كێك له ئاكامه‌كانی بێكار بوونی سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه بووه.