كرێكارانی قه‌رارداد كاتی ناوچه‌كانی عه‌مه‌لیاتی سه‌نعه‌ت نه‌وتی خوزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی گه‌ڵارێزان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له هه‌شت مانگ به‌سه‌ر ساڵی ٩٩، بارودۆخی كاری كرێكارانی قه‌رارداد كاتی سه‌نعه‌ت نه‌وت نادیاره. ده‌شڵێن: به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری وڵات و كێشه‌وگرفتی كرێكاران، داوا له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كه‌ین كه هه‌رچی زووتر پێڕاگه‌یشتن به ته‌وه‌ری زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له ساڵی نوێ بكه‌ن.