كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سازمانی حه‌مل و نه‌قل و پایانه‌ی شاره‌داریی خۆره‌م ئاباد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌ستی ٨ مانگیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامی كرێكاران، ئه‌م سازمانه ته‌نیا حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگی پێداون. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: كرێكاران، له به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌تی دانی حه‌قده‌ست به شێوه‌ی قه‌تره‌چێكانی، یه‌كجار ناڕازین و به‌هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌روڕوو بوونه‌ته‌وه.