كرێكارانی ده‌روازه‌كانی “ناوچه‌ی ئازاد”ی ئه‌روه‌ند، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی ته‌عاونی ئه‌م ناوچه‌یه له شۆمالی غه‌ربی خه‌لیجی فارس، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان بوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكاران هه‌تا ئێستا به‌م مه‌به‌سته چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی له شاری ئابادان، خۆڕه‌مشار و مینوشار، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به كێشه‌كانیان، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.