كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رفاب له ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی گه‌ڵارێزان، به خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌دان كه‌س له كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی به‌رفاب له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی ده‌زگای قه‌زایی و كاربه‌ده‌ستانی پله باڵای ئۆستان كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری “ڕه‌چاوكردنی حه‌قی سه‌ختی كار له حه‌قده‌سته‌كانیان، جیاوازی نرخه‌كانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان كه له ساڵی ٧٦ به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه، به‌ڵام له ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی هه‌روا ماوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ئیجرای ماده‌ی ٢٠ی قانوونی كارن.”