كرێكارانی پڕۆژه‌ی بۆنیادنانی شیركه‌تی نه‌وتی هه‌فت كه‌ل، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چوار ساڵ به‌سه‌ر ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی بۆنیادنانی شیركه‌تی نه‌وتی هه‌فت كه‌ل تێپه‌ڕده‌بێت و ئه‌م كرێكارانه هه‌روا په‌یگیری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه كه هه‌ركامیان پێشینه‌ی كاری ٤ تا ٥ ساڵیان هه‌یه، به‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه به بیانووی پێویست نه‌بوون له لایه‌ن كارفه‌رماوه ده‌ركراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی له‌وانه‌ی فه‌رمانداری هه‌فت كه‌ل كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.