زیاتر له هه‌زار كرێكاری ده‌ركراوی كارخانه‌ی به‌رفاب له ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی گه‌ڵارێزان به خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له هه‌زار كرێكاری كارخانه‌ی به‌رفاب سه‌ره‌ڕای دانی واده و به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئۆستانی هه‌روا له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری سه‌رنج دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان له‌وانه، سه‌ختی كار، مابهتهفاوتی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان كه له ساڵی ٧٦ له سه‌رجه‌م ئۆستانه‌كانی وڵات به‌كرده‌وه ده‌رهاتوو، به‌ڵام له ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی هێشتا به‌كرده‌وه درهنههاتووه و هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه دره‌هێنانی ماده‌ی ٢٠ی یاسای كار بوون.