
به‌ده‌یان كه‌س له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه له‌م شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن و ئێستا له‌وه‌ها بارودۆخێكدا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی ئابووری زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، شه‌پۆلی ده‌ركرانی كارمه‌ندان، كێشه‌كانیانی چه‌ند به‌رابه‌ر كردووه‌ته‌وه.
