كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی شاره‌كانی تاران و ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به كاركردی ناوه‌ندی خانه‌نشین كراوانی ئۆستانی خوزستان سه‌باره‌ت به پێك نه‌هێنانی ڕێكخراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی خانه‌نشین كراوانی ئۆستانی خوزستان، له‌ئاست كاركردی ئه‌م ناوه‌نده سه‌باره‌ت به وهدینههێنانی مافی ڕه‌وای خانه‌نشین كراوان به تایبه‌ت یه‌كسان كردنی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێكهێنانی ڕێكخراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ناڕازیی له شاری تاران، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی خوازیاری یه‌كسان كردنی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ بوون.