کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز

تجمع اعتراضی کارگران بازنشسته مخابرات راه دور شیراز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی خانه‌نشین كراوی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢ مانگ له‌سه‌ر سه‌فه‌ری ئۆستانی سه‌رۆكی ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم و دانی به‌ڵێنی په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه‌ جێبه‌جێ نه‌بووه‌ و حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌.