ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی نه‌ی بڕی حه‌وت ته‌په ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، خوازیاری دیاری كرانی سه‌نه‌واته‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٨٠ كه‌س ده‌بێ له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه به پێی یاسای خانه‌نشینی پێشوه‌خته و كاره سه‌خت و زیانباره‌كان خانه‌نشین كراون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ كاریاندا سه‌عات كارێكی دیاری كراویان نه‌بووه، خوازیاری دیاری كردنی سه‌نه‌واته‌كانیانن. به‌وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی وه‌رزی پێشتریش به‌هۆی دواخرانی حه‌قی بیمه‌ی بێكاریان، دوای ٢٥ ساڵ نه‌یانتوانیوه خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام به‌دوای په‌یگیریی كرێكاران، كارفه‌رما به‌ڵێنی دابوو كه بیمه‌ی بێكاری كرێكارانی نه‌ی بڕ به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت بكات.