ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌نداوی كاروونی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی به‌نداوی كاروونی ٤، ژماره‌یه‌كیان شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له‌ئاست ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان ناڕازین و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن.