كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی كۆنتڕۆڵی شیركه‌ت واحیدی ئۆتوبووسڕانی ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه له لایه‌ن شوڕای شار و شاره‌دارییه‌وه هیچ یارمه‌تییه‌كیان پێ نه‌كراوه ده‌ڵێن: له سه‌عات ٦ی به‌یانییه‌وه تا كاتێك كه زه‌مه‌نی كاری ئۆتوبووسه‌كان ته‌واو ده‌بێ كار ده‌كه‌ن و به پێی هه‌ر ڕۆژێك، ٤٠ هه‌زار تمه‌نیان پێ ده‌درێت. ده‌شڵێن: زۆربه‌یان كرێ نشینن و مانگانه بڕی زیاتر له یه‌ك ملیۆن ته‌مه‌ن وه‌ك كرێ ماڵ په‌رداخت ده‌كه‌ن.