كرێكارانی به‌شی فه‌ننی تراوێرس ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م شیركه‌ته له شاری تاران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه، به‌دوای چه‌ندین جار به‌دواداچوون به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كراوه، به‌ڵام په‌یمانكاری شیركه‌ت سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی پێویست، له په‌رداخت كردنی ٥٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆ ده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م شیركه‌ته بۆه‌ته پرۆسه‌یه‌ك، ڕاشیانگه‌یاندووه جگه له‌مانه خوازیاری نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانن.