کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن

دور جدید اعتراض کارگران خطوط ابنیه فنی راه‌آهن

به‌ دوای به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ئازه‌ربایجان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی به‌شی فه‌ننی له‌ “سه‌ره‌خس”، “وه‌رامین” لۆرێستان” و “زاگرۆس”یش به‌م مانگرتنه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون.

به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی به‌ ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، له‌ئاست كه‌متر خه‌می به‌رێوه‌به‌ران و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه،‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌م كرێكارانه‌ زیاتر له‌ ٤ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێی نه‌دراوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ له دۆخێكی زۆر دژواری ئابووریدا به‌سه‌ر ده‌بن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن، خوازیاری په‌رداختی ته‌واویی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، په‌رداختی بیمه‌ی درمانی به‌ تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا كه‌ كۆرۆنا  ته‌واویی شاره‌كانی داگرتووه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌ كاتییه‌كانی كرێكاران و دابین بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵییان بوون.