ڕاپۆرته‌كان باس له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی زاگرۆس له ئاست كاركردی به‌شی خسووسی سه‌باره‌ت به په‌رادخت حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌موو مانگێك كارفه‌رما ٥٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كات و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان به‌شی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ناكات، ڕایانگه‌یاندووه: له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه ده‌به‌ن.