كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: نزیكه‌ی ٧ هه‌زار كرێكار له به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن له‌ژێر به‌رپرسیاره‌تی چه‌ند شیركه‌تی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن كه له‌ئاست تووشبون به كۆرۆنا نیگه‌رانن و ده‌شڵێن: شیركه‌ته‌كانی لایه‌نی قه‌رارداد هێشتا ڕێكارێكی پێوستیان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا نه‌گرتووه‌ته به‌ر. له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌مبوونی هه‌ندێ له وه‌سائیلی بێهداشتی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كرێكاران نه‌توانن ئه‌م ئیمكاناته بێهداشتییه دابین بكه‌ن.