ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سپاردنی به‌شی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌درایی زه‌نجان به په‌یمانكارانی به‌شی خسووسی و نیگه‌رانی كرێكارانی ئه‌م به‌شانه له‌ئاست كه‌وتنه مه‌ترسی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی زه‌نجان به‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
كرێكارانی شاره‌داریی زه‌نجان وێڕای ئێعتڕاز به سپاردنی ئه‌م به‌شانه به په‌یمانكارانی خسووسی ده‌ڵێن: له‌م دواییانه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه كه كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به‌نیازن كه به‌شی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی ئه‌م ناوه‌نده به به‌شی خسووسی بسپێرن و هه‌ر بۆیه وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ئاست ئه‌منییه‌تی شوغڵیان، له‌ئاست ئه‌م هه‌وڵه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ده‌شڵێن: به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای به‌ڕێوه‌به‌رانی شاریی، هێنانی په‌یمانكاران نه‌ته‌نیا نابێته هۆی باشتر بوونی بارودۆخی كاریان، به‌ڵكوو ئه‌منییه‌تی شوغڵی و گوه‌زرانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.