کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌شی باربه‌ری به‌نده‌ر خومه‌ینی

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی باربه‌ری به‌نده‌ر خومه‌ینی، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان، په‌رداخت نه‌كرانی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، بارودۆخی دژواری كاری و هه‌روه‌ها ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێكاره‌ بێهداشتییه‌كان بۆ پێشگرتن به‌ تووشبون به‌ كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌رجه‌م پێرسۆنێلی شیركه‌ت خوازیاری درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، مه‌زایای پێوه‌ندیدار به‌ بارودۆخی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و بارودۆخی تایبه‌تی هه‌رێمین. ده‌شڵێن: پله‌ی گه‌رما له‌ ورزی هاوین له‌م ناوچه‌یه‌ ده‌گاته‌ ٦٠ ده‌ره‌جه‌ و ڕێژه‌ی ته‌ڕایی نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ٩٠ له‌سه‌د، به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ناچار درێژه‌ به‌ كاره‌كه‌یان بده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ٤٨ وڵاتی جیهان

-

دادگاییكردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی” له‌ ئیسفه‌هان

-

مه‌رگی ده‌یان كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مازه‌نده‌ران

-

ڕفاندنی خۆشكی “نیكا شاكه‌ره‌می” له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ پایانه‌ی شه‌رقی تاران

-