کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی باشگای فه‌رهه‌نگیانی به‌نده‌رعه‌باس

اعتراض کارگران باشگاه فرهنگیان بندرعباس

اعتراض کارگران باشگاه فرهنگیان بندرعباس

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی باشگای  فه‌رهه‌نگیانی به‌نده‌عه‌باس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌م پێوه‌نده‌دا، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌: نزیكه‌ی ٤ مانگه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌كار بێكار كراون و به‌هۆی نه‌درانی حه‌قی بیمه‌ی بێكاری، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆری ماڵی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌: به‌هۆی نه‌بوونی هیچ پشتیوانییه‌كی ماڵی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌ كرێكارییه‌كان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی دابین كردنی بژێوی ژیانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌.