كرێكارانی ئیداره‌ی گشتی به‌نده‌ره‌كانی خوزستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به پێشێل كرانی مافه‌كانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ماه‌شه‌هر ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه: به‌رپرسانی ئیداره‌ی گشتیی به‌نده‌ره‌كانی ئۆستانی خوزستان و فه‌مانداری ماه‌شه‌هر، به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “هێمه‌ت كاران”، به نیازن كه خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران ببوێرن به‌واتایه‌كی دیكه حقووقه‌كانیان پێشێل بكه‌ن. كرێكارانێك كه له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به‌م هه‌وڵه و گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. ده‌شڵێن: شیركه‌تی په‌یمانكاری “هێمه‌ت كاران” مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه ڕایگه‌یاند كه به‌پێی یاساكانی وه‌به‌رهێنانی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری، ئه‌ركدار نییه به به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بۆ كرێكارانی ڕه‌سمی ئیداره‌ی به‌نده‌ره‌كانی ئۆستانی خوزستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه.