ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر كار به بێ دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و هه‌روه‌ها تووشبونی دوو كه‌س له هاوكاره‌كانی به ویرووسی كۆرۆنا، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، دوو كه‌س له كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی به‌هۆی تووشبونیان به ویرووسی كوڤیدی ١٩ له به‌شی چاودێری تایبه‌ت له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری بۆجنوورد به‌سته‌ری كراون و دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. ده‌شڵێن: وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، ده‌ستكێش، ماسك و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانن.