كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی “ئه‌رگی كۆنی به‌م” ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی میراتی ئه‌رگی كۆن، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازیی كه چه‌نده‌مین جاره به‌مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه، به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكار، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، جێگری ناوه‌ندی میراتی كلتووری له‌ناو ناڕازییان ئاماده بووه و به‌ڵێنی داوه كه تا ناوه‌ڕاست مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران په‌رداخت بكرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه له‌سه‌ر وه‌ختی خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.