کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاوفازڵاوی كۆهگیلویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د

اعتراض کارگران آبفا کهگیلویه و بویراحمد

كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی كۆهگیلویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان بوون.

كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی كۆهگیلویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د باسیان له‌ بارودۆخی دژواری گوزه‌رانیان به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌: له‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ ئابوورییه‌ی ئێستا و به‌ سه‌رنج دان به‌ مه‌ترسییه‌كانی ویرووسی كۆرۆنا، حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئیداره‌ی ئاوفازڵاو، پێنج مانگه‌ دواخراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ختییه‌كان، ناچارن درێژه‌ به‌ كاره‌كه‌یان بده‌ن. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌: شیركه‌تی ئابفا ئیدیعای كردووه‌ كه‌ بودجه‌یان ڕاده‌ست نه‌كراوه‌‌ و ناوه‌نده‌كانی سه‌رتریش هیچ چاودێریه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌ ناكه‌ن و له‌بیری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران نین.