
كانوونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به حوكمی نوێ ١٠ ساڵ زیندان له دژی “ئیسماعیل عه‌بدی”، ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌ئاڕاسته‌ی سه‌ركوتی چالاكانی سێنفی، ناوه‌نده‌كانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها دژایه‌تی ڕوون له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بۆ باشتربوونی بارودۆخی به‌ندكراوان به تایبه‌ت چالاكانی سێنفی و سیاسی ناوبرد.
به وته‌ی ئه‌م ناوه‌نده سێنفییه، په‌روه‌نده‌ی ئیسماعیل عه‌بدی كه تێدا به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه، پێشتر له لایه‌ن دادگای ئیسلامشارهوه به‌ستراوه. كانوونی سێنفی مۆعهلیمان هه‌روه‌ها له‌ئاست گه‌ڕاندنه‌وه‌ی “مه‌حموود بێهشتی له‌نگروودی” بۆ زیندان و پێش‌گرتن به ئازادكردنی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ناهید فه‌تح عه‌لیان”، بانگ كردن و لێپرسینه‌وه له “محه‌ممه‌د ته‌قی فه‌لاحی”، ده‌بیری كانوونی سێنفی مۆعهلیمان، بانگكردنی “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی “محه‌ممه‌د عه‌لی زه‌حمه‌تكێش” و هه‌روه‌ها بانگ كردنی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له لایه‌ن دادگای مه‌ریوان، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه.
