كۆمه‌ڵێك له كامیۆندارانی ئۆستانی یه‌زد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوازی دابین كردنی ته‌گه‌ری یارانه‌یی، له بنكه‌ی باری شاری یه‌زد، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كاتێك كه ته‌گه‌ری یارانه‌یی بڵاوده‌كرێته‌وه، هیچ ڕاگه‌یاندنێك یاخود زانیارییه‌ك به شۆفیره‌كان نادرێ و هه‌ندێكیان ناتوانن ئه‌م ته‌گه‌رانه دابین بكه‌ن. ده‌شڵێن: ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ته‌گه‌ری ئازاد جووتی ١٥ تا ١٦ ملیۆن تمه‌نه و له توانای كڕینی ئه‌واندا نییه.