كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه، له‌ئاست نه‌بوون یاخود كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی به‌تایبه‌ت ماسكی “N95” و ده‌ستكێشی لاتێكس، له مه‌ترسی تووشبون به‌م ویرووسه دان. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا دوو كه‌س له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی “فه‌یاز” به‌شی تاران به‌هۆی تووشبون به كۆڤیدی ١٩ گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی به‌سته‌ری كراون.