کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌ندامی بووعه‌لی شیراز

اعتراض کارکنان بیمارستان پیوند اعضای بوعلی شیراز

اعتراض کارکنان بیمارستان پیوند اعضای بوعلی شیراز

كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌ندامی بووعه‌لی شیراز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كارمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حقووقه‌كانیان، نه‌دانی كارانه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان، نه‌دانی حه‌قی مه‌سئوولییه‌ت به‌ به‌رپرسانی به‌شه‌كان، نه‌مانی حه‌قی شیفت و ناڕوون بوونی هه‌ژماركردنی زێده‌كارییه‌كانیان، ناڕازیین. شایانی باسه‌، كارمه‌ندانی ناڕازیی تا كۆتایی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر مۆڵه‌تیان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ناوه‌نده‌ داوه‌ كه‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه‌ و مان ده‌گرن.