
كارمه‌ندانی قه‌راردادی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه به شێوه‌ی جیاجیا و به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان، له‌ئاست زیادكرانی ڕۆژانی كاریان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕۆژانی پشوویان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌رنامه‌ی كاری كارمه‌ندانی قه‌راردادی شیركه‌تی “فه‌رئاب” به‌جۆرێكه كه له مانگدا ٢٢ ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و ٨ ڕۆژ پشوویان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی كاری كارمه‌ندانی شیركه‌تی “سازه فهرافهن” له مانگدا ٢٣ ڕۆژه و ٧ ڕۆژ پشوویان هه‌یه و كارمه‌ندانی شیركه‌تی “ئۆكسیر سه‌نعه‌ت باخته‌ری”ش له مانگدا ٢٤ ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و ٦ ڕۆژ ئیسڕاحه‌ت ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی كاری كارمه‌ندانی شیركه‌تی “ده‌ریای ساحل” له مانگدا ٢٢ ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و ٨ ڕۆژ پشوو ده‌ده‌ن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به‌رنامه‌ی كاری ستاندارد له ڕوانگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ ئیسڕاحه‌ته.
