ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، كارمه‌ندانی شیركه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زا له ئامۆل له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، له‌ئاست شێوه‌ی دامه‌زرانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان له شیركه‌تییه‌وه بۆ دائێمین.
به‌وته‌ی كارمه‌ندانی ناڕازیی، له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی و خسووسی له شاره‌كانی ئۆستانی مازه‌نده‌ران، ٢٥٠ كارمه‌ندی شیركه‌تی كار ده‌كه‌ن كه خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریانن.