كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی زانكۆی شیراز دوانیوڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ركرانی ٤٠٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون له به‌شه‌كانی ته‌ئسیسات و خزمه‌تگوزاری و ئاشپه‌زخانه بوون. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك زۆر له كارمه‌ندانی ئیداریش ده‌بێ ١٥ ڕۆژ له مانگ به نیوه‌ی حقووق بچنه‌وه سه‌ر كار. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه، كارمه‌ندانی زانكۆی شیراز به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ویرووسی كۆرۆنا، یان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون یاخود له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.