كۆمه‌ڵێك له ئۆستادان و كارمه‌ندانی زانكۆكانی “ئازاد” له ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوازی هه‌ژماركردنی مۆتاڵبات و دواخرانی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، زیادكردنی حقووقه‌كانیان له‌مساڵ به درووستی و ڕێك‌وپێك ئه‌نجام نه‌دراوه و له هه‌ندێ له زانكۆكان، ته‌نیا بڕی چوار مانگ له حقووقه‌كانیان په‌رداخت كراوه و له هه‌ندێكی دیكه له زانكۆكان، هیچ حقووقێك به كارمه‌نده‌كانی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌مساڵدا حقووقه‌كانیان به پێی حقووقی دیاری كراوی ساڵی ڕابردوو بۆیان هه‌ژمار كراوه. ناڕازییان هه‌روه‌ها باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی دوو مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیان كردووه و ده‌ڵێن: حقووقی حه‌قولته‌دریسی، مامۆستایانی حهقولزهحمهی پایاننامه‌ی باڵا و دوكتۆڕا و هیتد… له ساڵی ٩٧وه هه‌تا ئێستا له هه‌ندێ واحێدهكان په‌رداخت نه‌كراوه.