كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ته‌رحی گۆڕانكاری له بواری ته‌ندرووستی ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئیدامه‌كاریان به بێ قه‌رارداد، نه‌بوونی بیمه و هه‌روه‌ها ئاستی له خواره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان و په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی هه‌ر ئه‌م لانیكه‌می حقووقه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ڵگه‌ی كارناسی، كارناسی باڵا و ته‌نانه‌ت دوكتۆڕایان هه‌یه و كاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ڕه‌سمی یه‌كسانه، به‌ڵام كه‌لێنێكی زۆر له نێوان ئه‌وان و كارمه‌ندانی ڕه‌سمی هه‌یه و هه‌ر ئه‌م لانیكه‌می حقووقه‌ش به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ و ساڵانه له‌گه‌ڵ یه‌ك یان چه‌ند په‌یمانكار و به‌شێوه‌ی شه‌ش حه‌وت مانگه قه‌راردادی یه‌ك لایه‌نه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌به‌سترێت. نوێنه‌ری كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند: له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌وان به بێ قه‌رارداد كاریان كردووه و هێشتا حقووقی ساڵی ڕابردوویان پێ نه‌دراوه و هه‌روا بیلاته‌كلیفن.