كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی “شۆهه‌دا”ی شارستانی هیرمه‌ند له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌یتی به دواخرانی حقووقه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارمه‌ندانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا بڕی ٦ مانگ حقووقی پێرسۆنێلی ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به زانكۆی علووم پزیشكی هیرمه‌ند په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: دواخرانی حقووقه‌كان به تایبه‌ت له بارودخۆی هه‌ستیاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. كارمه‌ندانی ناڕازیی نه‌خۆشخانه‌ی “شۆهه‌دا”ی هیرمه‌ند هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: به‌رده‌وامی ئه‌م بارودۆخه ئامانجی كاری ئه‌وانی گرتووه‌ته‌وه.