فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی له سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵا، له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی له سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه كه له لایه‌ن نوێنه‌رانی ئه‌وانه‌وه له ئۆستانه جۆراوجۆره‌كانه‌وه واژۆ كراوه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئازمونی وروودی بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه دامه‌زراندنی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی به بێ تاقیكردنه‌وه و به بێ پێشینه‌ی كاری ئه‌نجام ده‌درێ. ده‌شڵێن: ئه‌م ئازموونه بۆ سێ گرووپی دیكه له خوازیاران حه‌زف كراوه. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٩٧ مه‌جلیس بۆ دامه‌زراندنی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی بوون.