كۆمه‌ڵێك له فێركارانی ناوه‌نده‌كانی شۆفیری له تاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌بار و بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سێنفی فێركارانی ناوه‌نده‌كانی شۆفیری له تاران، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتوویه‌تی: به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هیچ پشتیوانییه‌كی ماڵی له فێركارانی ناوه‌نده‌كانی شۆفیری نه‌كراوه. ڕاشیگه‌یاندووه كه سێ مانگ بێكاری و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی فێركارانی ناوه‌نده‌كانی شۆفیری داناوه. به‌جۆرێك كه هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت توانای په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان نییه.