سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له فێركارانی ناوه‌نده‌كانی شۆفیری له تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاربوونیان و سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به بارودۆخی گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ته‌عتیل كرانی ناوه‌نده‌كانی شۆفیری به‌هۆی پێش‌گرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، فێركارانی ئه‌م ناوه‌ندانه كه به شێوه‌ی سه‌عاتی حه‌قده‌ستیان وه‌ر ده‌گرت، تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری دابین كردنی گهوزهرانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له یه‌ك مانگه سه‌رجه‌م فێركارانی ناوه‌نده‌كانی شۆفیر له بیلاته‌كلیفی دا به سه‌ر ده‌به‌ن. ده‌شڵێن: فێركارانی شۆفیری نه بیمه‌ی بێكاری كراون و نه یارانهیهك كه به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كۆرۆنا دابین كرابوو، شموولیان بووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا پێویستییه‌كی زۆریان به پشتیوانی هه‌یه.