کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌نووسان به‌ داخرانی ٥٩ ماڵپه‌ڕ له‌ ڕاموڵڵا

ناڕه‌زایه‌تیی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی

ناڕه‌زایه‌تیی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی

فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دادگایه‌ك له‌ ته‌شكیلاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین له‌ ڕاموڵڵا بڕیاری داخرانی ٥٩ ماڵپه‌ڕی ده‌ركردووه‌ و‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش له‌ لایه‌ن سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی فه‌له‌ستین مه‌حكووم كراوه‌.

فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌نووسان هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه‌ بووه‌، “ئانتۆنی بلانگێر” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌نووسان به‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌م فێدراسیۆنه‌دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ داواكاری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی فه‌له‌ستین سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنی ئه‌م بڕیاره‌ ده‌كات. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی فه‌له‌ستین داخرانی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ له‌ یه‌ك ڕۆژدا به‌ “ڕۆژی ڕه‌ش” له‌ مێژووی ڕاگه‌یاندن له‌ ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ناوبردووه‌. شایانی باسه‌، زۆربه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ كه‌ داخراون، له‌ ڕه‌خنه‌گرانی ته‌شكیلاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین بوون.