کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیر تاكسیه‌كانی كۆدی ٨ی مه‌ریوان

اعتراض رانندگان تاکسی کد 8 مریوان

اعتراض رانندگان تاکسی کد 8 مریوان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی  جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفیر تاكسیه‌كانی كۆدی ٨ی مه‌ریوان له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ باروودۆخی تاكسیه‌كانی ئه‌م هێڵه‌ بوون.

شۆفیرانی ناڕازی وێڕای ئاماژه به‌ بیلاته‌كلیفی ٢٧ ده‌زگای تاكسیی كۆدی ٨ جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه گۆیا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كان له‌ جیات تاكسیڕانی و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر تاكسیه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن. ئه‌وان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ شۆفیره‌كانی كۆدی ٨، هه‌زینه‌ پێویسته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ تاكسیڕانی ده‌ده‌ن و له‌ به‌رامبه‌ر هه‌زینه‌ی باقیی ناوه‌نده‌كانی دیكه‌، له‌وانه‌ فه‌رمانداری، به‌رپرسیار نین.