ژماره‌یه‌ك له شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ڕۆبات كه‌ریم، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به عه‌وارزی ئازادڕای “تاران ــــ ساوه” له نزیك ئه‌م ئۆتووبانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شۆفیرانی ناڕازیی ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ئاست نرخی عه‌وارزی ئه‌م ئۆتووبانه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دانیشتووانی ڕۆبات كه‌ریم و به‌هارستان، ماوه‌یه‌كی زۆره له‌ئاست عه‌وارزی ئۆتووبانی “تاران ــــ ساوه” ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕین و ئه‌م نرخه به ناعادڵانه ناو ده‌به‌ن و به‌رپرسانی شاری و ئۆستانیش چه‌ندین جار به‌ڵێنیان پێ دابوون كه ئه‌م عهوارزه لابه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه و په‌یامه‌كی عه‌وارز بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌ام ده‌نێردرێت.