ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له شۆفیری تاكسی باره‌كان له ئاستی شاری تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێنه‌دانی سه‌همییه‌ی بێنزین و پچڕانی بیمه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شۆفیری تاكسی باره‌كان، په‌یكه‌مۆتۆرییه‌كان و كرێكارانی گواستنه‌وه‌ی بار، له زومره‌ی هه‌ژارترین توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگان، به‌ڵام له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هیچ پشتیوانه‌یه‌كیان لێ ناكرێ و ته‌نانه‌ت چیدی بیمه‌شیان ناكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتریش بیمه كراون، به بیانووی بێ بنه‌ما بیمه‌كانیان ده‌بستن.