
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، شۆفیره‌كانی پڕۆژه‌ی ڕێگاوبانی “تووره بۆ برووجێرد”، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١٣ كه‌س له‌و شۆفیرانه‌ی كه به شێوه‌ی كرایه‌ی و به ماشینه‌كانی خۆیان له پڕۆژه‌ی درووستكردنی باندی دووهه‌می ڕێگاوبانی “تووره بۆ برووجێرد” كار ده‌كه‌ن، چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی “هێلدینگ” به بیانووی جۆراوجۆر خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌بوێرێت.
